کوردستانی
سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی نایاسایی دا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لەماڵێكدا دەست بەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی جۆراوجۆری نایاساییدا دەگرن.
لەشكرحەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەشی دامودوزگا، لیژنەكانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی جۆرۆاوجۆری نایاساییدا گرتوە كەبەشێوەی نایاسایی لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەكراوە".
وتیشی "پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بۆ چونە ماڵەكە و پشكنین، دەركەوت بڕێكی زۆر دەرمان بەشێوەی نایاسایی هاوردە كراوە و لەو ماڵەوە بەسەر كڕیارەكاندا دابەشدەكرێت، دەرمانەكانیش لە (زیاد كردن و كەمكردنەوەی كێش، بەهێزكردنی جەستە، نەخۆشییە دەرونیەكان، ڤیتامین C و نەخشیە درێژخایەنەكان) پێكهاتبون.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند "پێویستە لەكاتی هاوردەكردنی دەرمان، لەلایەن كوالێتی كۆنترۆڵی دەرمانی هەرێمەوە پشكنینی بۆ بكرێت و وەزارەتی تەندروستی ستیكەری تایبەت بە مامەڵەكردن دەدات لەو دەرمانانە، پاشان رێگە بە بەكاربهێنانی دەدرێت، بەڵام ئەم دەرمانانەی دەستی بەسەردا گیراوە پشكنینی بۆ نەكراوە و هەروەها شێوازی عەمباركردنی گونجاو نییە و لە پلەی گەرمی بەرزدا دانرابوون".
لەشكر حەمید، دەشڵێت "بەسوپاسەوە هەمیشە دەزگا ئەمنیەكان و ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی هاوكاری تەواوی لیژنەكانی قائیمقامیەت دەكەن بەپێدانی زانیاری و پشتیوانی لیژنەكان بە دانانی ئەندامانی هێزەكانیان لەكاتی سەردان و بەسەركردنەوەكانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان".
ئاماژەی بۆئەوشكرد "بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، دەست بەسەر تەواوی دەرمانەكاندا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو دەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە".