مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانی، نرخى زیو‌یش به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو، نرخى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركرد و گه‌یشته ئاستى 53 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ یه‌ك ئۆنسه گه‌یشته 121 دۆلار.
مانگى رابردوو ئۆنسه‌ى زیو بۆ 53 دۆلار دابه‌زى، هۆكاره‌كه‌شى ناسه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و نا دڵنیایی له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانى دنیا.
به‌ڵام له دوو رۆژى رابردوو، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى زێڕ، نرخى زیو‌یش به‌رزبووه‌وه، یه‌ك ئۆنسه بۆ سەرو 64 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ئێستا نرخى یه‌ك كیلۆ زیو له بازاڕه‌كانى هه‌رێم به 20 وه‌ره‌قه‌و 30 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت، هه‌فته‌ى رابردوو یه‌ك كیلۆ به 18 وه‌ره‌قه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرا.
سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ نرخى زیو به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له هه‌رێم به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 57 وه‌ره‌قه بۆ یه‌ك كیلۆ، دواتر دابه‌زینى گه‌وره‌ى كرد.
ع