مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد کارەکانی نۆژەنکردنەوە و تاقیکردنەوەی بۆری هێڵی نەوتی فیشخابور بە کۆتایی هاتووە و ئامادەکاریی بۆ هەناردەکردن دەکەن.
باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند “گرێبەستێکیان بۆ گواستنەوەی بڕێکی زیاتر لە نەوت لە کێڵگەکانی باشوورەوە بۆ باکوور لە رێگەی ئەو بۆرییە ستراتیژییەی کە لە بەسرە درێژدەبێتەوە بۆ وێستگەی K3 لە حەدیسە واژۆکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێککەوتنی بەغدا و ئەنکەرە رێگە بە کۆمپانیای بۆتاش دەدات بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای پرۆژە نەوتییەکانی سەربە وەزارەتەکەیان بۆ هەناردەکردنی نهوت لە 500 هەزار بهرمیلهوه بۆ 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ بەندەری جەیهان”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەزبوونەوەی توانای هەناردەکردن بۆ باکوور پەیوەستە بە بڕی پێویستی نەوت، بەتایبەتی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچهکەوە”.
ب ح