مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌واوبوو، هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى كاش له عیراق بوو.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌غدا هه‌موو مانگێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراقى ته‌واوكردووه جا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ره‌وانه‌كردووه”.
وتیشى “ئه‌م مانگه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌ى كاش نه‌بوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراقیش دواكه‌وت، بۆیه له ئه‌مڕۆوه به‌غدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات”.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌غدا مووچه‌ى مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات”.
وتیشى “هه‌ركات پاره خرایه سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت و له ماوه‌ى سێ رۆژدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فالح سارى، وه‌زیرى دارایی عیراق رایگه‌یاند “ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنى مووچه له عیراق كۆتایی هات، به زووترین كات پاره كۆده‌كه‌ینه‌وه و بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ده‌نێرین”.
ع