مه‌ودا میدیا-
بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگى چوار، برنج به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شنه‌كرا، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش باس له هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى برنج ده‌كات.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك له پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌شه‌خۆراكى مانگى چوار كۆتایی هاتووه و دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
وتیشى “ته‌نها برنج ماوه دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ئه‌م مانگه به‌شه‌خۆراك برنجى له‌گه‌ڵ نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌شى بۆ داخستنى گه‌رووى هورمز ده‌گه‌ڕێته‌وه و بازرگانیی عیراق نه‌یتوانى بیكڕێت”.
له باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگى پێنج ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تا ئێستا ماددهكانمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، هه‌ركات بۆمان ره‌وانه‌كرا، ده‌ست به دایه‌شكردنى ده‌كه‌ین”.
ع