مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد ئامانجی دانووستانەکانیان لەگەڵ عومان بونیادنەر و ئەرێنییەو لەپێناو دیاریکردنی رێڕەوی کەشتیوانیە لە گەرووی هورمز، لەئێستادا دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا ناکەن و تەنها ئاڵوگۆڕی پەیام لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە دەکەن.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “تاوەکو گەمارۆی شەڕانگێزی دەریایی ئەمەریکا بەردەوام بێت، گەرووی هورمز رێگەیەکی ئارام نییە و تاران لە دۆخی شەڕدا دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەم قۆناغەدا بیر لە سەپاندنی باج ناکەنەوە لەسەر ئەو کەشتیانەی کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، بەڵام چاودێریکردنی کەشتیوانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی لە گەرووی هورمز ، مافێکی یاساییە باج وەربگیرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “رێککەوتنی ئەمنی سێ قۆڵی نێوان پاکستان و تورکیا و سعودیە نیشانەی گۆڕانی روانگەی وڵاتانی ناوچەکەیە و درکیان بەوە کردووە ئاسایش کاڵایەک نییە کە لە دەڵاڵە ساختەکان بکڕدرێت”.
ب ح