تۆز و خۆڵ هەڵدەکات

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ (5- 15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاسمان ساماڵ دەبێت, ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە، خێراىی با لەسەرخۆ – مامناوەند (5 – 20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 25 کم”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 41 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران :32 پلەی سیلیز

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان