مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى رابردوو له‌گه‌ڵ موجته‌با خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى ئێران كۆبوومه‌ته‌وه و باسى گرنگمان تاوتوێ كردووه.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “له چه‌ند رۆژى رابردوو کۆبوونەوەیەکی زۆر باشم لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران ئەنجامدا، ماوەی کۆبوونەوەکەش حەوت سەعاتی خایاند و تێیدا تاوتوێی پرسەکانی وڵاتمان کرد”.
ئاماژەی بەوەشكرد “موجتەبا خامنەیی داوای تەبایی کرد، چونکە دوژمن سەرنجی لەسەر دروستکردنی دووبەرەکییە لە ناوخۆی وڵاتەکەمان”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، رۆژى رابردوو ئاژانسى میهرى نیمچه فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه، پزیشكیان و خامنه‌یی كۆبوونه‌ته‌وه، هاوكات ڤیدیۆییهكى موجته‌با له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌كى ئێران بڵاوكرایه‌وه كه به نوێترین ده‌ركه‌وتنى ناوبراو داده‌نرێت.
ع