تره‌مپ داواى قه‌ره‌بوو له‌ ئێران ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەر دانوستانێکی ئاشتیی لە داهاتوودا داوای قەرەبووی جەنگ لە ئێران دەکات، بە ئاماژەدان بە هێرش و کردەوەی توندوتیژیی دەیان ساڵە کە گومانی لێدەکرێت ئێران پاڵپشتی یان ئەنجامدانیان لێدەکرێت”.

دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال رایگەیاند “ئێران داوای قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە دەکات کە لە ماوەی پێکدادانی سەربازی پێنج مانگیدا بەریکەوتووە.”.

وتیشى “من داوای قەرەبووکردنەوە لە ئێران دەکەم بۆ هەموو ئەو کوژراو و بریندارانەی کە بەهۆی بۆمبەکانی ئه‌وان روویانداوه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “داوا دەکەم ئێران قەرەبووی هەموو ئەو کەسانە بداتەوە کە بە بۆمبی کەناری رێگا و لە چەندین ململانێدا کوشتوویانە یان بە سەختی برینداریان کردوون”.

هه‌روه‌ها “پێویستە ئێران قەرەبووی بنەماڵەی ئەو سەدان هەزار خۆپیشاندەرە بێ تاوانە بکرێتەوە کە لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا لەلایەن ئێرانەوە کوژراون، باسی ئەو 52 هەزار کەسە ناکەین کە بە وتەی خۆی لە پێنج مانگی رابردوودا کوژراون”.

ترامپ ڕوونی کردەوە “نێردراوانی واشنتۆنم راسپاردووە کە بە توندیی پرسی قەرەبووکردنەوە لە هەر دانوستانێکی داهاتوودا جێگیر بکەن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان