بەهۆی پشووەكەی سبەینێوە مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق كۆتاییدێت و بە هۆی پشووی سبەینێشەوە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند” لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی مووچەوە قسەیان كردووە و پێیان راگەیاندوون كە ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی عیراق تەواو بووە و لەمڕۆوە داهات بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە”.

وتیشی” بەهۆی ئەوەی كە سبەی لە عیراق پشووی رەسمییە، بۆیە سبەی كۆكردنەوەی داهات ناكرێت و دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممە، بەڵام پێناچێت بە تەنها رۆژێك بتوانن بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داهات كۆبكەنەوە، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە رۆژانی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە یەك شەممە تا سێشەممە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەگەر عیراق بتوانێت تا رۆژی پێنجشەممە بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم داهات كۆبكاتەوە ئەوا هەمان رۆژ و پێش ئەوەی بچینە هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێرن، بەڵام ئەگەر نەتوانن ئەو كارە بكەن، ئەوا دوادەكەوێت بۆ هەفتەی داهاتوو”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان