مهودا میدیا-
حکومەتی بەریتانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشی لەگەڵ فەڕەنسا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی تر سەبارەت بە دۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.
بهپێى بهیاننامه هاوبهشهكهیان “پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 رۆژ لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” دەکەین”.
ههروهها “داوا لە هەموو لایەنەکان لە سوریا دەکەین کە بە شێوەیەکی توند و جیددی پابەندی ئاگربەست بن و تەقە رابگرن”.
“هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە بە خێرایی رەزامەندی نیشان بدەن بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی، سەقامگیرکردنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە رێگەی ئاشتییانەوە، کارێکی لەپێشینەیە بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی تیرۆر و بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەیی”.
ع