تەرمی مامۆستایەک لە کەلار دۆزرایەوە

مەودا میدیا-

تەرمی مامۆستایەک لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی هێلان ستی لە کەلار دۆزرایەوە کە چەند رۆژێکە کۆچی دوایی کردووە کە لە دایکووی ساڵی 1994و بە تها ژیاوە.

عەقید سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند “دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان، دەستبەجێ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی هاوڵاتییەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەریی کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوڵاتییەکە پیشەی مامۆستایە و ناوی (شکار عەبدوڵڵا) یە بەتەنها ژیاوە، و بەپێی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان چەند رۆژێکە گیانی لەدەستداوە و کەس پێی نەزانیوە، هێزەکانیان لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان