بڕینی به‌شه‌ خۆراكی بەشێک لە فه‌رمانبه‌ران راگیرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئاشکرایکرد بڕیاری بڕینی بەشەخۆراكی ئەو فەرمانبەرانە راگیراوه‌ كە مووچەكه‌یان لە سەرووی ملیۆن و 500 هەزار دینارە كه‌ پێشتر بڕیاری لێدرا بوو.

وەزارەتی بازرگانیی عیراق هۆكاری راگرتنی بڕیارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كه‌ دۆخی مووچه‌ جێگیر نییه‌ و تاوەکو مووچه‌ نه‌بێته‌وه‌ مانگانه‌ بڕیاره‌كه‌ كاری پێناكرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەمساڵ حکومەتی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ مووچه‌كه‌یان له‌ سه‌رووی ملیۆنێك دیناره‌وەیە، به‌ڵام دوای تێبەڕبوونی هەشت مانگ تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان