مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی عیراق رایگەیاند” ئەمڕۆ شەممە 15ی ئاب، دوو ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەكان لە سنوری پارێزگای دیالە دەستگیر كراون.
لە راگەیەندراوەكەیدا هەواڵگری سەربازی عیراق ئاماژەی بەوە كردووە” مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری و ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە فیرقەی23ـی كۆماندۆ، بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی ناو كەرتی هەمان فیرقە، توانیویانە دوو تیرۆریست لە پارێزگای دیالە دەستگیر بكەن”.
باسی لەوەش كردووە” پێشتر بەپێی مادەی (1/4) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە دەرچووە، ئێستاش دوای دەستگیر كردنیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ تەواوكردنی رێكارە یاساییە پێویستەكان بەرامبەریان”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی وتەی هەندێك لە شارەزایان، تا ئێستاش لە عیراقدا ژمارەیەكی زۆر لە شانەی نوستووی تیرۆرستی هەیە و هەركات بۆیان بگونجێت لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.
ئ پ