مه‌سعود بارزانی: پارتی بڕوای بە برایەتی و تەبایی هەیە

مەودا میدیا-

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی 80هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد لەپێناو گەڕاندنەوەی هیوا و هێز بۆ گەلی كوردستان پارتی لە سەردەمێكی سەخت و دژواردا دامەزرا.

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند”بە درێژایی مێژووی خەباتی خۆی، پارتی قوتابخانەی تێكۆشەر و شۆڕشگێڕانی كوردستان بووە و لە هەموو قۆناغەكاندا بەرگریكارێكی سەرسەختی مافە رەواكانی گەلی كوردستان بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پارتی بڕوای پتەوی بە پێكەوەژیان، برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عیراق هەیە، پڕەنسیپی هاوبەشی و رێزگرتن لە دەستوور بە زامنی سەقامگیریی، ئارامی و بوژانەوەی عیراق دەزانن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان