مه‌ودا میدیا-
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگه‌یاند، تا شکستی بەتەواوەتی دوژمنانی ئیسرائیل و ئەمه‌ریکی لە ناوچەکە و مافەکانی نەتەوەی قارەمانی ئێران بەدی نەهێنرێت، دەستبەردار نابین.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هاتووه “ئیرادەی پۆڵایین و ئیرادەی پتەوی نەتەوەی خۆپارێز و سەبوور و راسپێردراوی ئێرانى ئیسلامیی هه‌مووان تووشى شۆككردووه”.
باس لهوهشكراوه “هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه کە تا شکستی تەواوەتی دوژمنانی ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا لە ناوچەکەدا و مافەکانی نەتەوەی قارەمانی ئێران بەدی نەهێنرێت و دوژمن تەسلیم نه‌بێت، ئێران لە بەرانبەر ئەمه‌ریکای دەستدرێژیکاردا، دەستبەردار نابێت و ده‌ستهه‌ڵناگرێت”.
پێشترین عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا وتى “دیاریکردنی ماوەی 60 رۆژ بۆ دانووستان بوو تاوەکو گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام ئەمەریکا رێککەوتنەکەی پێشێلکرد و شەڕ دەستیپێکردەوە، بۆیە ئێستا متمانەیان بە واشنتۆن نەماوە و هیچ رێککەوتن و دانووستانیش ناکەن”.
ع