له‌ سلێمانى زۆرترین هاوسه‌رگیریی و كه‌مترین جیابوونه‌وه‌ هه‌بووه‌

مه‌ودا میدیا-

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەری هه‌رێم، له‌ ساڵی 2025 ژمارەی هاوسەرگیریی لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە 61 هەزار حاڵەت بەرزبووەتەوە و بەراورد بە ساڵی پێشتر 10 هەزار زیادی کردووە.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان، سلێمانی زۆرترین ژمارەی هاوسه‌رگیریی تێدا تۆمارکراوە و دوای ئەویش هەولێر و دهۆک و گەرمیان دێن کە هەموویان هەڵکشانیان بەخۆوە بینیوە.

لە بەرانبەردا، پرۆسەی جیابوونەوەش لە هەرێمی کوردستان رووی لە زیادبوون کردووە و لە ساڵی 2025دا کۆی گشتیی گەیشتووەتە 15 هەزار و 826 حاڵەت.

پارێزگای هەولێر بە تۆمارکردنی 7113 حاڵەتی جیابوونەوە لە پلەی یەکەمی پارێزگاکاندایە و زۆرترین رێژەی زیادبوونی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە.

خاڵی جیاواز لە ئامارەکاندا ئەوەیە کە تەنیا لە پارێزگای سلێمانی رێژەی جیابوونەوە کەمی کردووە، لە کاتێکدا لە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیادی کردووە.

بەراوردکارییەکان دەریدەخەن کە لە ساڵی 2025دا تەنیا لە پارێزگای هەولێردا، رێژەی جیابوونەوە زیاتر لە 3 هەزار حاڵەت زیادی کردووە کە بەرزترین ئاستە.

ئەم داتایانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە لە پاڵ زۆربوونی بەرچاوی پرۆسەی هاوسەرگیری، هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکانیش لە زۆربەی ناوچەکان گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان