مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی و بەشێكی تری ناوچەكانی هەرێم پلەكانی گەرما بە گشتی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو شەش پلە نزمتر دەبنەوە .
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” ئەمڕۆ لە نیوەڕۆوە بۆ ئێوارە هەندێ كات خێرایی با چالاك دەبێت، ئاڕاستەی با بە گشتی رۆژئاوا دەبێت و هەندێ كاتیش دەگۆڕێت بۆ باكووری رۆژئاوا و خێراییەكەشی دەگاتە 25 بۆ 50 كلم لە كاتژمێرێكدا بەپێی كات و شوێن “.
وتیشی” بۆ ئەم كاتەی ساڵ دابەزینی لەم جۆرەی پلەكانی گەرما تا رادەیەك نامۆیە، چونكە ئێستا لە وەرزی هاوین و لە ناو چلەی هاوینداین و پلەی گەرما لە شاری سلێمانی نزم دەبێتەوە بۆ 36 بۆ 37 پلە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر 39 پلە
سلێمانی 36 بۆ 37 پلە
دهۆك 37 پلە
هەڵەبجەی شەهید 39 پلە
كەركوك 41 پلە
پێنجوێن 33 پلە
كەلار 42 پلە
حاجی ئۆمەران 30 پلە
ئ پ