مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گەیشتە بەغدا و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه.
به‌پێى میدیاكانى ئێران، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى قالیباف، تاوتوێکردنی ئاستی هەماهەنگییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە بەرانبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا.
هه‌روه‌ها، قالیباف وەک نوێنەری باڵای پەرلەمانی ئێران کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى نێوان هه‌ردوو وڵات، ئێران و عیراق دەکات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق سه‌ردانى ئێرانى كرد و له باره‌ى پرسى په‌یوه‌ندیی هاوبه‌ش گفتوگۆكرا.
ئێران نایه‌وێت له‌م كاته‌دا گروپه چه‌كداره‌كانى عیراق كه نزیكن له ئێران چه‌ك دابنێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندجارێك ئێران ئیسماعیل قائانى ناردووه‌ته عیراق.
ع