مەودا میدیا-
دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە دانیشتنەکانی ئەمڕۆیدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی دوو سکاڵای جیاوازدا کە لە دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوون.
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر به‌ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ساڵح- هادی حمهڕهشيد- سەرتيپ ناسح ئه‌حمه‌د) سكاڵایان له‌دژی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردبوو، داوایان له دادگا كردبوو بڕیار بدات به:
یەکەم: ناده‌ستوریبوونی رێكار‌و بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رارگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له هه‌رێم به بڕیاری ژماره (56) له (21/12/2015)دا، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه كوردستانه‌وه ده‌رچوو.
دووەم: سكاڵا لێكراو (سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم) پابه‌ند بكرێت به‌وه كار به پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات و هه‌موو شایسته داراییه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات، له‌وكاته‌وه كه رایگرتووه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێش ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیار لە سكاڵاکەی فەرامنبەرانی هەرێم بدات، چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌فه‌رمی ده‌ستپێكردنی رێكاره‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی راگه‌یاند، پێشههنگاوهکەی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، وه‌زیری دارایی عیراق فه‌رمانیدا پرسی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بخرێته ناو چوارچێوه‌ی بودجه‌ی نوێوه.
ب ح