سەرۆکی یەکێتی پێشوازیی لە پارێزگاری کەرکوک کرد

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “کەرکوک نموونەی پێکەوەژیان و تەباییە، پێویستە هەمووان پێکەوە کار بکەن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دابینکردنی مافی رەوای کەرکوکییەکان بەبێ جیاوازیی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان