مووچەی ئەم توێژانە له‌ بودجه‌ی عیراق جێگیر ده‌كرێت

مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد به‌مه‌به‌ستی هاوتاكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێم له‌ بودجه‌ی عیراقدا سەردانی بەغدا دەکەنەوە.

ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بە مەودا میدیای راگەیاند “هاوشانی جێگیرکردنی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی چینوتوێژه‌كانیتر لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2027، ماف و شایستە داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیش لە بودجەدا جێگیر دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد “شاندێکیان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا دەکەن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی عیراو كۆده‌بنەوە و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و ماف و شایسته‌ داراییانه‌وه‌ ده‌كەن كه‌ له‌ عیراقدا به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی دەدرێت و پێویستە هه‌رێمی كوردستانیش بگرێتەوە و مووچەکانیان هاوتا بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان