توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات كە نهێنی تەندروستی دڵ لە كەمكردنەوەی چەوری و كاربۆهیدراتدا نییە

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، مەرج نییە كلیلی پاراستنی تەندروستی دڵ پەیوەست بێت بە كەمكردنەوەی كاربۆهیدرات یان كەمكردنەوەی چەوری، بەڵكو زیاتر پەیوەندی بە كوالێتی ئەو خۆراكانەوە هەیە كە مرۆڤ رۆژانە دەیخوات.

بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە لە زانكۆكانی ئەمەریكا تایبەت بە دڵ كراوە، بەڵگە زانستییەكانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەكەن كە نابێت واز لە خواردنی هەندێك لە پێكهاتەكانی وەك كاربۆهیدرات، چەوری، یان تەنانەت كالۆریش بهێنرێت، بەڵكو دەبێت بەپێی پێویست و بە كواڵێتی بخورێن.

توێژینەوەكە لە ماوەی 30 ساڵدا لەسەر نزیكەی 200 هەزار ژن و پیاوی ئەمەریكی كراوە، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە هەندێك لە خۆراكە كەم چەورییەكان یان كەم كاربۆهیدراتەكان سوودی زیاتر بە تەندروستی دڵ دەبەخشن لە چاو هەندێكی تر.

لە ئەنجامی توێژینەوەكەدا دەركەوتووە كە گرنگترین هۆكار بۆ پاراستنی دڵ بریتی نییە لە بڕی ئەو كاربۆهیدرات و چەورییانەی كە مرۆڤ دەیخوات، بەڵكو بریتییە لە كوالیتی خودی خۆراكەكە.

توێژینەوەكە دەریخستووە، ئەو بەشداربووانەی رێجیمێكی تەندروست و جۆراوجۆر و دەوڵەمەند بە ماددە خۆراكیەكان پەیڕەو دەكەن، رێژەی كۆلیسترۆڵی باشیان لە خوێنیاندا زیاتر بووە، لەگەڵ كەمبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ و نیشانەكانی هەوكردن، بە بەراورد بەو كەسانەی كە رێجیمیان كردووە، بەڵام ئەو پێكهاتە گرنگانەیان تێدا نەبووە.
لە عەرەبییەوە، ئەرسەلان پەرۆش

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان