زیاتر لە 16 هەزار مردوو مووچەی خانەنشینی وەردەگرن

مەودا میدیا-

دەستەی دەسپاکیی عیراق ئاشکرایکرد دەستی بە وردبینیکردنی دۆسییەی خانەنشینان و بەراوردکردنی زانیارییەکان لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی کردووە، دەرکەوتووە کە مووچەی 16384 (16 هەزار و 384 کەسی مردوو) تا ئێستا رانەگیراوە و بەردەوام خەرجکراوە.

دەستەی دەسپاکیی عیراق رایگەیاند “لە پارێزگای ئەنبار بەتەنها (19 هەزار و 321 ناو)ی خانەنشین راگیراون کە زانیارییەکانیان ناڕاست بووە و بووەتەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتیی هەروەها لە پارێزگای نەینەواش لیژنەکان خەریکی وردبینیکردنی ناوی (102 هەزار و 867) خانەنشینی شەهیدان و قوربانیانی تێرۆرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لاوازیی بنکەکانی زانیاریی دەستەی خانەنشینی و نەبوونی ئەرشیفی ئەلیکترۆنی وایکردووە، وایکردووە کەسێک بە چەندین ژمارەی خانەنشینی و بە ناوی جیاواز مووچەی مانگانە وەربگرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەرکەوتووە کە هەڵەی ئەنقەست لە فەرمانگەکانی خانەنشینی کراوە، و ژمارەیەک بەڕێوەبەر تێوەگلاون لە گەندەڵی، دەستەکەیان بەردەوام دەبێت لە ئاشکراکردنی ناوە وەهمییەکان و گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە بە نایاسایی دەبرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان