بەلیغ ئەبوکەلەل: کۆڕەک تیلیکۆم پابەندی بڕیارەکان نابێت

مەودا میدیا-

سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق ئاشکرایکرد ناکۆکییەکان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم گەیشتووەتە بنبەست و هیچ چارەسەرێک نەماوە، بۆیە دەستیان بە رێکارەکانی داخستنی نووسینگەکانی کۆمپانیاکە لە بەغدا کردووە.

بەلیغ ئەبوکەلەل، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق رایگەیاند ” کێشەی کۆمپانیای کۆڕەک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022، کاتێک وادەی مۆڵەتی پێدراو بە کۆمپانیاکە کۆتاییهات، لەگەڵ چەندین کێشەی تر، بەڵام کۆمپانیاکانی تری گەیاندن رووبەڕووى ئەم کێشە نابنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کێشەی کۆڕەک تەکنیکی و کارگێرییە نەک سیاسیی، کۆمپانیاکە پابەند نییە بە بڕیارەکانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە، قەرزاری دەستەکەیە بە بڕی نزیکەی (200 تریلیۆن دینار) هەروەها قەرزاری باجە، لەگەڵ پابەندبوونی دارایی لە دەرەوەی عیراق کە لە ملیارێک دۆلار تێپەڕیوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان