مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە سەبارەت بە تۆمارکردنی ناوی بەرکەوتووانی چەکی کیمایی ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا ناوی زیاتر (هەزار و 400 کەس) وەک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی تۆمارکراون.
کامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەو کەسانەی بەهۆی کیمیابارانەوە زیان بە جەستەیان کەوتووە بەپێی رێژەی کاریگەریی زیانەکە مووچەیەکی مانگانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناوی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەکرێت، دواتر لەلایەن وەزارەتەکەوە لیژنەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی رێژەی بەرکەوتە و ئاسەوارەکانی چەکی کیمیایی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات داواکارییان پێشکەشکردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دوای دیاریکردنی رێژەی بەرکەوتووان بە چەکی کیمیایی لەلایەن لیژنە تەندروستییەکەوە، ناوەکان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیی ودواتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکرێت بۆ بڕیاردان کە لە خوار بۆ سەرووی 50٪ی بەرکەوتن بە کیمایی مووچەیان بۆ دابین دەکرێت”.
ب ح