مهودا میدیا-
بهمهبهستى گهیاندنى پهیامێكى ئهمهریكا به ئێران، بڕیاره فهرماندهى سوپاى پاكستان به سهردانێك بگاته ئێران.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ” بڕیار وایه سبهینێ دووشەممە عاسم مونیر، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی پاکستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمیی بگاته ئێران”.
وتیشى “ئامانجی سەردانەکە بەهێزکردنی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەشداریی پاکستانە لە چەسپاندنی ئاشتیی و ئاسایشی ناوچەکەدا، بڕیاریشە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێراندا کۆببێتەوە”.
له لایهكى ترهوه بهپێى ههواڵێكى میدیا جیهانییهكان “فەرماندەی سوپای پاکستان لەم سەردانەیدا پەیامی ئەمهریکییەکان دەگەیەنێتە تاران و هەوڵێکە بۆ شکاندنی ئەو چەقبەستووییەی دروستبووە و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، بەتایبەت کە پاکستان وەک نێوەندگیرێکی سەرەکیی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمهریکا هەژمار دەکرێت”.
ع