مه‌ودا میدیا-
بۆ یه‌كه‌مجار و له مێژووى ئێران و دراوى ئه‌و وڵاته، نرخى دۆلارى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به تمه‌ن گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌هۆى به‌رده‌وامى گه‌مارۆكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، نرخى تمه‌ن دابه‌زینى گه‌وره‌ى كرد”.
وتیشى “نرخى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى بۆ 20 ملیۆن تمه‌ن به‌رزبووه‌وه و تمه‌ن گه‌وره‌ترین دابه‌زینى كرد له مێژووى دراوى ئێران”.
باسى له‌وه‌شكرد “پێش دوو مانگ، نرخى 100 دۆلار بۆ 13 ملیۆن تمه‌ن دابه‌زى ئه‌و كاته‌ى ئاگربه‌ستى ئه‌مه‌ریكا و ئێران كرا، به‌ڵام جارێكى تر به‌هۆى ناسه‌قامگیریی هه‌ردوولا، تمه‌ن دابه‌زینى كرد.
ع