مهودا میدیا-
لیواکانی حزبوڵڵای عیراق رایدەگەیێنن، هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ حکومەت سەبارەت بە رێکخستنی دۆخی چەک پەیوەستە بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک مەرج.
بهپێى ئهو زانیاریانهى بڵاوكراونهتهوه، لیواکانی حیزبوڵڵای عیراق رایانگهیاندووه، بەرخۆدانی ئیسلامیی چەند مەرجێکی هەیە بۆ چوونە ناو دانوستان لەگەڵ هەر حکومەتێک بە ئامانجی رێکخستن و هاوکاریکردن لەسەر چەک، کە بە چەکی شەرەف و شکۆمەندی ناوی بردووە.
گرووپەکە کشانەوەی تەواو و راستەقینەی هێزەکانی ئەمهریکی لە خاک و ئاسمانی عیراق وەک یەکێک لەو مەرجانە راگەیاندووە.
مەرجێکی ترى ئەو گرووپە ئەوە بوو کە هێزەکانی ئەمهریکا نەگەڕێنەوە بۆ عیراق و پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیی و ئابووریی وڵاتەکە لە ژێر هەژموونی ئەمهریکا دەرچێت.
هەروەها کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عیراق لەنێو ئەو مەرجانەی تردایە کە لەلایەن لیواکانی حزبوڵڵای عیراقەوە راگەیەندراوە.
ئەو گرووپە هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگەی کردووە، کە بە وتەی خۆیان چەکدارترین و مەترسیدارترینن بۆ یەکگرتوویی عیراق.
ع