عەلی زەیدی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ئاشکرایکرد سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ سەرکردەی ئەو گرووپانە کۆدەبێتەوە کە ئامادەنین چەک دابنێن.

مەنسور ئەلبعێجی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند “لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەت و گرووپەکان هەیە بۆ رێگریی لەسەرهەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمڕۆ عەلی زەیدی لەگەڵ سەرکردەی گرووپەکان کۆدەبێتەوە، بەڵام مەرجی سەرەکی گرووپەکان بۆ دانانی چەک، چوونەدەرەوەی تەواوەتیی ‌هێزەکانی ئەمەریکایە لە عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەرلەمان تاوتوێی یاسایەک دەکات کە مافی گرووپه‌كان بپارێزێت، بەمەرجێک لەژێر چەتری دەوڵەتدا کاربکەن، سوورن لەسەر بانگهێشتکردنی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ پەرلەمان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان