مه‌ودا میدیا-
مانگى ته‌مووز، نرخى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركرد و یه‌ك ئۆنسه بۆ 53 دۆلار دابه‌زى، به‌هۆیه‌وه نرخى یه‌ك كیلۆ له هه‌رێم دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد.
له سه‌ره‌تاى مانگى ئابه‌وه، زیو ده‌ستى به به‌رزبوونه‌وه كرد و له كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو پێش داخستنى بازاڕى بۆرسه، به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته سه‌رو 70 دۆلار بۆ یه‌ك ئۆنسه.
مانگى ته‌مووز كاتێك زیو دابه‌زى، یه‌ك كیلۆ له بازاڕه‌كانى هه‌رێم به 18 وه‌ره‌قه‌بوو، به‌ڵام دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى له مانگى ئاب، یه‌ك كیلۆ له ئێستادا به نزیكه‌ى 22 وه‌ره‌قه‌یه.
بانكه‌كان و شاره‌زایان و بازاڕه داراییه‌كانى دنیا پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كانزاكه به‌رده‌وام بێت له به‌رزبوونه‌وه تا گه‌یشتن به ئاستى 88 دۆلار بۆ یه‌ك ئۆنسه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ.
ئه‌رده‌ڵان سالم، له بازاڕى زیو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دوو هه‌فته‌یه نرخى زیو به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رێنى له‌سه‌ر زیو دروستكردووه له بۆرسه و له ناوخۆى هه‌رێمیش”.
وتیشى “زیو به‌راورد به سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ زۆر خواستى له‌سه‌ر نییه، سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ نرخى زیو له‌گه‌ڵ دوبه‌ى بۆ یه‌ك كیلۆ سه‌رو 800 دۆلار جیاوازى هه‌بوو، ئێستا نرخه‌كان به‌پێى بۆرسه‌ن”.
ع