ئه‌ردۆغان: تورك، كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك برا ده‌ژین

مه‌ودا میدیا-

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌ نوێترین په‌یامێكدا وتى “تورك، كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك برا له‌ توركیا ده‌ژین.

باسى له‌وه‌شكرد “بە ئەنجامگەیشتنی تورکیای بێ تیرۆر ئارامیی بۆ تەواوی ناوچەکە و بەتایبەت عیراق و سوریا دەگەڕێتەوە.

سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئه‌وه‌شى وتووه‌ “سەردەمی تورکیای بەهێز دەستی پێکردووە و بنیاتنانی سەدەی تورکیا لە برەودایە، براوەی سەرەکیش بەرەی مرۆڤایەتی، برایەتی، ئاشتیی و سەقامگیری دەبێت”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كار بۆ پرسى ئاشتیی له‌ توركیا ده‌كرێت، هاوكات هه‌فته‌ى رابردووش یاساى چوارچێوه‌ ده‌رچوو كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ پرۆسه‌ى ئاشتیی توركیا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان