مه‌ودا میدیا-
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێى هێرشى دوژمن ناكه‌ین، ئه‌مجاره به‌رگریی ناكه‌ین و ئێمه هێرشده‌كه‌ینه سه‌ر دوژمن.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند “ئێران هێشتا لە دۆخی شەڕدایە، لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و عومان بە مانای کردنەوەی گەرووی هورمز نییە”.
وتیشی “تا شەڕەکانی ئەم دواییە هیچ کێشەیەک لە گەرووی هورمزدا نەبووە و ئێران بە تایبەتی سەرنجی لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بەم رێڕەوی ئاوییە نەدەدا، بەڵام دوای شەڕی 40 رۆژە، سەرنج و تەرکیزی ستراتیژیی ئێران بۆ پرسی گەرووی هورمز راکێشرا و تا ئێستاش لە دۆخی شەڕداین”.
سەبارەت بە رێگاکانی گەرووی هورمز باسى له‌وه‌شكرد “پێشبینیمان دەکرد بە هاوکاری دۆستانی عومانیمان رێگای باشووری گەرووی هورمز دابخەین، بەڵام فشاری ئەمه‌ریکا رێگر بوو لەوەی ئەمە رووبدات و دواجار ئێران گەرووی هورموزی داخست، ئەمەش بووە هۆی پێکدادانی سەربازی”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بابه‌تى پاككردنه‌وه‌ى گه‌رووه‌كه له مین هیچ راست نییه و جگه له ئێران هیچ كه‌سێك شوێنى ئه‌و مینانه نازانێت، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن پاككراوه‌ته‌وه، ئه‌ى بۆچى هیچ كه‌شتییه‌ك گه‌رووه‌كه به‌كارناهێنێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “له‌مه‌ولا ئێران ته‌نها به‌رگریی ناكات، ئه‌گه‌ر بزانین دۆخه‌كه لهبهرژهوهندیمان نییه، ئه‌مجاره ئێمه هێرشده‌كه‌ینه سه‌ر دوژمن”.
ع