سەباح نوعمان: کشانەوەی هاوپەیمانان بەخێرایی بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق ئاشکرایکرد پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە خێرایی و بەپێی خشتەی دیاریکراو لە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند “هێزەکانی ئەڵمانیا بە تەواوەتی لە هەولێر کشاوەنەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو هێزانە وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە ساڵی 2014، هاتوونەتە هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا مەشق و راهێنان و دابینکردنی چەک بووە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ ئەنجامدانی گەشتیی چاودێریی ئاسمانیی، کشانەوەکەشیان بە هەماهەنگیی بووە لەگەڵ نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان