پارتی چاکسازیی تورکمان: پشتیوانی نزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەکەین

مەودا میدیا-

پارتی چاکسازیی تورکمان پشتیوانیی خۆی بۆ هەنگاوەکانی لێکنزیکبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی.

عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان رایگەیاند “گفتوگۆ و هاوکاریی سیاسی رێگەی گونجاون بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و چارەسەرکردنی جیاوازییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتییان”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە لە هەر پرۆسەیەکی سیاسی و حکومیدا، ماف و دەنگی پێکهاتەکانی هەرێم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یاسایی بپارێزرێت و بەشداریکردنی راستەقینەیان لە دامەزراوەکانی دەسەڵات و بڕیاردان مسۆگەر بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان