رێبەر ئەحمەد: رێگە نادەین ئارامیی هەولێر تێکبدرێت

مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پەیوەندییەکی بەردەوام لەسەر هەموو ئاستەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقدا هەیە، بەڵام هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێم جێگەی نیگەرانییە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “هێرشی درۆنیی و مووشەکییەکان بوونەتە گەورەترین مەترسیی و لەگەڵ بەغدا و هاوپەیمانان لە گفتوگۆدان بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگریی بۆ هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گفتوگۆکان لەنێوان شاندەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی پێنتاگۆن بۆ بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە درێژەی هەیە، هیواخوازن هاوکارییە سەربازیی و داراییەکان بۆ پێشمەرگە لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ژمارەیەک کەس بەنیازبوون ئاژاوە لە گوندی گردە رەشە دروست بکەن و تەنانەت هەوڵیاندا خەڵکی ئاژاوەگێڕ لە ناو هەولێر ببەنە دەرەوە، بۆیە هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەوە و ژمارەیەکیان لێ دەستگیرکراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان