رێبەر ئەحمەد: هەماهەنگی لەنێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە

مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاشکرایکرد لەچوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا هەر داواكراوێك هەبووبێت لەلایەن بەغدادەوە دەستگیریان كردووە و رادەستیان كردووەتەوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری پارە، زێڕ، موڵك و ماڵی داواكراواندا گرتووە و رادەستی بەغدایان کردووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەماهەنگی ئەمنیی لەنێوان هەرێم و بەغدا لەبواری رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، تیرۆر و مادەی هۆشبەر هەیە و هەر داواكراوێكیش هەبووبێت دەستگیرکراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” خێراکردنی جێبەجێکردنی یاسا و نزیکبوونەوە لە پێداویستییەکانی هاوڵاتییان بنەمای کارکردنی نوێی پۆلیس دەبن، بەکارهێنانی سیستمی دیجیتاڵی تەنیا ئامرازێکی نوێ نییە، بەڵکوو شێوازێکی نوێی بەڕێوەبردنە بۆ رێگریکردن لە تاوان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان