مەودامیدیا-
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، لە میانی بەشداریكردنی لە لوتكەی رێكخراوی هاوكاریی شەنگەهای لە قیرغیزستان، چەند پەیامێكی گرنگی لەبارەی سیاسەتی دەرەوە و هاوكارییە ئیقلیمییەكان راگەیاند.
سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد” تاران ئامادەیە پابەندییەكانی بەپێی لێكتێگەیشتنەكان جێبەجێ بكاتەوە، بەو مەرجەی ئەمەریكا پێشوەختە بگەڕێتەوە سەر بەڵێن و پابەندییەكانی خۆی”.
وتیشی” ئاسایشی بەردەوام بە رووبەڕووبوونەوە و گرژی نایەتە دی، بەڵكو لە رێگەی دروستكردنی متمانەی دوولایەنە، رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆیی یەكتر مسۆگەر دەبێت”.
باسی لەوەش كرد” بەهێزكردنی گفتوگۆ و هاوكاریی نێوان وڵاتانی ناوچەكە تاكە رێگەیە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری، هەروەها جەختی لە گرنگیی پشتبەستن بە تواناكانی ناوچەكە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كردەوە”.
پزیشكیان پێشنیازی ئەوەشی كرد بە مەبەستی بەهێزكردنی رۆڵی ڕێكخراوی شەنگەهای، چەند هەنگاوێكی ئابووری بنرێت، لەوانەش، دامەزراندنی بانكێكی هاوبەش، پێكهێنانی یەكێتییەك بۆ دڵنیایی (تەئمین)ی هەناردەكردن و وەبەرهێنان و دروستكردنی هاوپەیمانییەكی هاوبەشی وزە لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا”.
ئ پ