روبیۆ: هێزی بەرگریی ئێرانمان لەناوبردووە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ستراتیژی واشنتۆن بڕینی سەرچاوە دارایییەکانی ئێران بۆ رێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و پاڵپشتیکردنی گرووپە چەکدارەکان.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “ئابووریی ئێران لە داڕمانێکی تەواودایە و بەرپرسانی تاران هەر داهاتێک بەدەستبهێنن، لەبری خزمەتکردنی گەلەکەیان، بۆ پشتیوانی لە حزبوڵڵا، حەماس و میلیشیاکانی عێراق خەرجی دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ وڵاتێک بۆی نییە یارمەتیی ئێران بدات بۆ رزگاربوون لە سزاکان یان دەستکەوتنی داهات، هەر وڵاتێکیش هەوڵی لەو شێوەیە بدات رووبەڕووی سزای تووندی ئەمەریکا دەبێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئێران کۆنترۆڵی بەشێکی گەورەی گەرووی هورمزی لەدەستداوە و سەرجەم ئەو مینە دەریایییانەی لە گەرووەکەدا چێندرابوون لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە لەناوبراون، بەمەش رێڕەوی کەشتیوانی بۆ هاتوچۆی بازرگانی نێودەوڵەتیی بە کراوەیی و پارێزراوی دەمێنێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان