مه‌ودا میدیا-
ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى سلێمانى و قه‌زا و ناحییه‌كان برنجى مانگى چواریان بۆ ره‌وانه كراوه و هاوڵاتییان ده‌توانن بچن وه‌ریبگرن.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بۆ به‌شه‌خۆراكى سه‌به‌ته‌ى چواره‌م، برنجى كه‌ممان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو، بۆیه ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شارى سلێمانى برنجیان به‌رنه‌كه‌وت”.
باسى له‌وه‌شكرد “برنجى مانگى چوار بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌ره‌وه كه قه‌زاو ناحییه‌كانى ده‌وروبه‌ر ده‌گرێته‌وه، گه‌یشتووه و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان كراوه و داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین بچن وه‌ریبگرن”.
حكومه‌تى عیراق له به‌شه‌خۆراكى مانگانه، برنج و رۆن و شه‌كر و نیسك و له‌تكه‌نۆك و دۆشاو و ئارد دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
ع