یەكێتی ئەوروپا بە رەسمی بەشداری سزاكانی ئەمەریكا دژی ئێران دەكات

مەودا میدیا-
سكۆت بیسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریكا رایگەیاند” یەكێتی ئەوروپا بە رەسمی بەشداری لە هەڵمەتی “سزای ئابووری” دژی ئێران كردووە و وڵاتەكەشی بە توندی لەگەڵ هاوپەیمانەكانیدا وەستاوە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە رژێمی ئێران ناتوانێت یاری بە سیستەمی ئابوری جیهانی بكات.

هاوكات سێ سەرچاوەی باڵای ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە” رێوشوێنەكانی ئەم دواییە بۆ دەستڕاگەیشتن بە دراوی بیانی و هاوردەكردنی تاران بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، ئەوەش دوای چەندین ساڵ لە پشتبەستن بە تۆڕە دارایی و بازرگانییە هاوبەشەكان بۆ دەربازبوون لە سزاكان”.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە چەند هەفتەی رابردوودا واشنتۆن فشارە ئابورییەكانی بۆ سەر تاران زیاتر كرد و هەوڵی هێنانە ژێرباری وڵاتەكە دەدات لە هەر دانوستانێكی داهاتوودا، دوای ئەوەی لە شەش مانگی رابردووی ململانێكاندا نەیتوانی هیچ ئامانجێكی دیاریكراو بەدەستبهێنێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان