مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور ,ئاسمانی ناوچە شاخاوییەکان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە هەندێ ناوچەش کەمێک نزم دەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت, لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک کە پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە لەگەڵ ئەم نزم بوونەوەیەش ناوچە سنووریەکانی (ئیدارەی راپەڕین ئیدارەی سۆران و بەشێک لە پارێزگای دهۆک) ئەگەری دڵۆپە بارانی دەبێت لە کاتەکانی زووی بەرەبەیان”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:38 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:24 پلەی سیلیزی
ب ح