مەودا میدیا-
سایلۆی سلێمانی ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ساڵی 2025، گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە سبەینێ سەردانی هۆبەی ژمێریاریی سایلۆکەیان بکەن.
سایلۆی سلێمانی رایگەیاند “داوا لەو جووتیارانە دەکەن کە مستندی (1531) هەیە سبەینێ سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگروون بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی بانکی شایستە داراییەکانیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو جووتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یان کەسی ئامادەبوو بریکار نامەی دادنووسی پێ بێت چەکی هیچ کەس نادرێت بە کەسێکی تر بێ بوونی بریکار نامەی دادنووس، کارتی نیشتمانی پێبێت”.
ب ح