ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا مووچه‌ى هه‌رێم نانێرێت

مه‌ودا میدیا-

تا ئێستا عیراق كۆتایی نه‌هێناوه‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه‌ش واده‌كات ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوابكه‌وێت.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هێشتا له‌ عیراق دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شت كۆتایی نه‌هاتووه‌”.

وتیشى “هه‌ركات حكومه‌تى عیراق مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى خۆى ته‌واوكرد، ئه‌وكات مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “ئه‌م هه‌فته‌یه‌ حكومه‌تى عیراق مووچه‌ نانێرێت بۆ هه‌رێم، ناردنى مووچه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ 15ى مانگ”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان