سێنتكۆم هه‌واڵێكى سوپاى پاسدارانى ره‌تكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمه‌ریکا “سێنتکۆم” ئه‌مڕۆ چوارشەممە هه‌واڵێكى سوپای پاسدارانی ئێرانی ره‌تکردەوە کە باسیان له‌وه‌كردبوو هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی تێکدەری ئەمه‌ریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سێنتكۆم رایگه‌یاند “سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێرشی کردووەتە سەر دوو کەشتی تێکدەری هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا كه‌ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکەن، ئەم هه‌واڵه‌ بە تەواوی درۆیە”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “هیچ کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا هێرشى نەکراوه‌ته‌ سەر، هەموو هێرشەکانی سوپای پاسداران شکستیان هێناوه‌”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “بە پێچەوانەوە هێزەکانی ئەمه‌ریکا تەنها لە هەفتەی رابردوودا 10 كه‌شتیی ئێرانیان له‌ناوبردووه‌، ئەم کەشتیانە بەشێک بوون لە تۆڕێکی نهێنی چەند ملیار دۆلاری کە بودجەی سوپای پاسداران دابین دەکات، ئێرانیش ناتوانێت بیانپارێزێت”.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكرده‌وه‌ “هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەردەوامە لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان