نرخی چیمەنتۆ بەرزبووەوە

مەودا میدیا-

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و خاوەن کارگە و شوێنکارەکانیش هۆکارەکەی بۆ گرانکردنی نرخی کارەبا دەگەڕێننەوە.

سەباح ئەحمەد، خاوەن شوێنکاری شارەزوور بۆ کەرەستەی بیناسازیی بە مەودا میدیای راگەیاند “ماوەی هەشت رۆژە نرخی چیمەنتۆ گرانبووە و بۆ هەر تەنێک (30 دۆلاری ئەمەریکی) واتە (45 هەزار دیناری عیراقی) گرانبووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێش هەشت رۆژ تەنی چیمەنتۆیان بە (55 بۆ 60 دۆلار) لە خاوەن کارگەکان وەرگرتووە بەپێی جۆرەکان، بەڵام لەئێستادا تەنی چیمەنتۆ بە (85 بۆ 90 دۆلار) وەردەگرن، ئەوەش بەهۆی گرانکردنی نرخی کارەبا لەسەر کارگەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەهۆی گرانکردنی نرخەکان، ئەوانیش وەک خاوەن شوێنکارەکان ناچارن نرخ لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن بەشێوەیەک هەرکیسێک چیمەنتۆ ( دوو بۆ سێ هەزار دینار) چووەتەسەر نرخەکەی، کە لەماوەی پێشوودا نرخی کیسەیەک چیمەنتۆ (پێنج هەزار دینار) بوو بەڵام لەئێستادا (حەوت بۆ هەشت هەزار دینارە)”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان