مەودا میدیا-
سه‌رۆك كۆماری ئێران داوا دەکات وڵاته‌كه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی خۆی له به‌رانبه‌ر گۆڕانكاریی و پێشهاته‌كانی داهاتوودا به‌هێز بكات بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت له پێگه‌ی لاوازییه‌وه بچێته سه‌ر مێزی دانووستان له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند “هەرگیز وڵاتەکەی دەستپێشخەر نەبووە بۆ شەڕ، به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ درێژه‌كێشان و به‌رده‌وامیی شه‌ڕدا نییه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕ و سزاكان كێشه ئابوورییه‌كانی ئێرانی قوڵتر كردووه‌ته‌وه، پێویستە بە وریاییەوە هه‌نگاو بنێن تاوه‌كو باری سه‌ر شانی هاوڵاتییان گرانتر نه‌بێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “ستایشی هەوڵی نێوەندگیریی چەند وڵاتێک دەکەن، بەڵام ئێران به‌دوای ئاشتییه‌كی سه‌قامگیردایه و سازش له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی و یه‌كپارچه‌یی خاكەکەی ناكات”.
ب ح