مەودا میدیا-
سەرۆکی شارەوانی ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ سەبارەت بەدابەشکردنی زەوی لەسنوورەکەیان ئاشکرایکرد رووپێوییان بۆ زەوییەکان کردووە.
هاوکار فازیل کاکەبرا، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی شۆڕش بە مەودا میدیای راگەیاند “بە پشتبەستن بە رووپێویی گشتیی سنووری قەزای چەمچەماڵ لەلایەن کۆمپانیان جۆدیزاین لە مانگی نیسان (4)وە دەستیان بە ئامادەکردنی زەوییەکان کردووە “.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەکردنی زەوییەکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و لەمەودوا دەستدەکەن بە رێکارە ئیدارییەکان و قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی سنوورەکەیان، لە کۆتایی نزیکبوونەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا نەخشەی رووپێویی زەوییەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانییە و دوای پەسەندکردنی نەخشەکە، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر ئەو چینوتوێژانە دەستپێدەکەن کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە”.
ب ح