سبەینێ مووچەی مانگی ئاب خەرج دەکرێت

مەودا میدیا-

سبەینێ وەزارەتی دارایی عیراق واژۆ لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و پارەی مووچە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “وەزارەتی دارایی عیراق دڵنیایی داوە کە پارەی نەختینە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئاب (8)ئامادەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ۆژی پێنجشەممەی رابردوو رەزامەندیی وەزیری دارایی عێراق وەرگیراوە، و سبەینێ بڕیاری خەرجکردن و تەمویلکردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “سبەینێ پارەی مووچە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق دەخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کە رەنگە پارەکە لەنێوان (830 بۆ 840 ملیار) دینار بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان