مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروست بوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ، خێرایى با مامناوەند (10-20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:24 پلەی سیلیزی
ب ح